هەواڵ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى له‌باره‌ى ڕاگرتنى ئاوه‌وه‌ ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌دا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پارێزگاكه‌ دابه‌شكردنى ئاو بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ڕاده‌گیرێت و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا ده‌كات.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مرۆ 12-9-2019 بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كیه‌ و حه‌وزی بازیان ده‌كه‌ین كه‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 15 ى 9 ى 2019 بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دابه‌شكردنی ئاو ده‌وه‌ستێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات:راگرتنه‌كه‌ به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ری كاره‌بایه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاككردنی هێڵه‌كانی كاره‌باوه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ به‌كارهێنانی ئاو كه‌م بكه‌نه‌وه‌ تا گرفتی بێ ئاو بوون روونه‌دات".
2490 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 10:06:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ