هەواڵ
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ ستافی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستان كردووه‌، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵی‌ یادی‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و كادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
بە بۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، لە كانگای دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەكەم و دەستی ماندوبوونتان دەگوشم و هیوای گەشەكردنی زیاتر بۆ ئەم كەناڵە ئازیزە دەخوازم.
دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، لە كوردستانی تازە ئازاد بودا، وەرچەرخان و هەنگاوێكی گەورەی بواری راگەیاندن و ڕچەشكێنێكی دیكەی یەكێتی بوو، بەشانازییەوە بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی دەستكەوت و داهێنانی زۆری لەبواری راگەیاندندا  بەدی هێناوە، بەهۆی رۆڵ و كاریگەری هەر زوو بووە سەرچاوە و ئیلهامی جەماوەری تینوی ئازادیی و دیموكراسیی لە كوردستاندا، تا ئەمڕۆ درێژەیداوە بەو پەیام و رێبازە پیرۆزەی كە لەپێناویدا دامەزرا لە قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و دیالۆگ و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسیی و مافەكانی مرۆڤ و خستنەڕووی راستییەكان و رەخنەی بوێرانە، بۆ داهاتووش چاوەڕێی ئەوەی لێدەكرێت هەمان رۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی لەپاڵ میدیاكانی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببینێت.

ئومێددەكەم ئەم كەناڵە لە پێشكەوتن و درەوشانەوە بەردەوام بێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
295 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 1:46:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ