هەواڵ
حاکم قادر پەیامی ھەواڵپرسینی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ك)لە تەندروستی خەسرەو مام قادر دەگەیەنێت بەناوبراو
 ئاڕاستە
هه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ( ئاراس شێخ جه‌نگى ) ، له‌سه‌ردانێكى تایبه‌تیاندا وبه‌مه‌به‌ستى هه‌واڵپرسین له‌باری ناجێگیریى ته‌ندروستى ، كادرى پێشكه‌وتو وپێشمه‌رگه‌ى دێرین (د. خه‌سره‌و مام قادر) یان له‌شارى سلێمانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ ، 

‎له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێڕاى هه‌واڵپرسین و هیواخواستن بۆ زوو چاكبوونه‌وه‌ ، به‌داواى لێبوردنه‌وه‌ له‌دره‌نگ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى له‌پاش نه‌خۆشكه‌وتنى ، هه‌ڤاڵ حاكم قادر سڵاوى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى پێ ڕاگه‌یاندو دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌گه‌له‌كه‌مان ویه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌رگیزخه‌بات وتێكۆشانى خێزان و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان له‌یاد ناكات وبه‌ ڕێزو ته‌قدیره‌وه‌ له‌ كۆڵنه‌دان وگیانفیدایى خۆیان وبنه‌ماڵه‌ شۆڕشگێڕه‌كایان ده‌ڕوانێ .


‎پێویستى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ به‌ڕێز د.خه‌سره‌ومام قادر له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى تێكۆشه‌رو نیشتمان په‌روه‌ورى گه‌له‌كه‌مانه‌ و وێڕاى به‌خشینى ڕۆحى پیرۆزى دووبراى شه‌هیدى به‌خاك نیشتمان به‌ناوه‌كانى شه‌هیدان( عه‌لى مام قادر و ووریا مام قادر) ، هه‌میشه‌ به‌كه‌سوكاروخێزان و بنه‌ماڵه‌ هاوكارو پشتیوان وكۆمه‌ك به‌خشى شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مان بوون به‌ڕابه‌رایه‌تى (ى.ن.ك) وبۆهه‌رئه‌ركێك له‌و پێناوه‌دا ڕاسپێردرابێتن بێ دریغ بوون .

‎به‌ڕێز د. خه‌سره‌و مام قادر پێشتر چه‌ندین پۆستى حكومى وحزبى له‌ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا به‌سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه‌ بردووه‌ .

2693 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 3:51:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ