هەواڵ
به‌هۆى ده‌مه‌قاڵێوه‌ كه‌سێك ده‌كوژرێت
 ئاڕاستە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11-9-2019  لەناو بازاڕی هەڵەبجەدا دوو كه‌س ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵێیان و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك ده‌كوژرێت.

ڕائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و ده‌مه‌قڕه‌ له‌ نێوان دووكه‌س له‌ ناوبازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌سێكیان دوو چه‌قۆ ئه‌دات له‌ كه‌سه‌كه‌ی تر و بریندارى ده‌كات.
وتیشى:برینداره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت،وه‌ له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كیان له‌ده‌ستده‌دات.
ڕائید به‌رزان ڕاشیگه‌یاندووه‌:كوژراوه‌كه‌ ناوی "هـ ح س"و ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ و بكوژه‌كه‌ش ناوی "س ع ع " و ساڵی 1995 له‌دایك بووه‌.
1403 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 2:56:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ