هەواڵ
به‌ڵگه‌ى نه‌بینراوى ڕووداوى سێوان قادر و منداڵه‌كانى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
به‌مه‌به‌ستى بڵاو كردنه‌وه‌ى چەندین بەڵگەی نەبینراوی رووداوه‌كه‌ى سێوان قادر و منداڵەکانی،رۆژی پێنجشەممە 12-9-2019  لە مۆزەخانەی ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی کەمپینێک لە ژێر ناونیشانی (ببین و بێدەنگ مەبن) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

دەقی راگەیاندنی کەمپینەکە...

 راگەیاندنی کەمپینێک لە ژێر ناونیشانی (ببین و بێدەنگ مەبن)....
کە لەم ڕێیەوە بتوانین ناڵەو ئازاری خانەوادەی سێوان قادر و پەپولەکانی بەرزتر بگەیەنین، بێدەنگ نەبوون لە ئاست کوشتنی بەردەوامی ژنان و بەسزا گەیاندنی بکوژانیان .

بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی ١٢-٩-٢٠١٩، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە لە سلێمانی ، کاژێر ٤:٠٠ پاشنیوەرۆ.....

داوا لە رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و چالاکوانی مەدەنی و راگەیاندنەکان و ئازادیخوازان دەکەین ئامادە بن ، تا بەڵگە نەبینراوەکانی سوتاندنی سێوان و منداڵەکانی ببینن کەبۆ یەکەمجار دەخرێتە ڕوو
483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 2:53:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ