هەواڵ
ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌نگوینى له‌دار ده‌درهێنا ده‌ستگیركرا
 ئاڕاستە

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ قه‌زاى پێنجوێن گرته‌ ڤیدیۆى بڕینه‌وه‌ى دارى سروشتى به‌ مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى هه‌نگوین له‌ ناو داره‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌،له‌لایه‌ن پۆلیسى دارستانى پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

ڕائید ئیسماعیل ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن تایبه‌ت بۆ ئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌ هه‌وڵا بووین بۆ به‌ده‌ست هێنانى به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان  گرته‌ ڤیدیۆى بڵاو كردبووه‌وه‌ كه‌ دارى ده‌بڕییه‌وه‌ و هه‌نگوینى له‌ ناو داره‌كه‌ ده‌رده‌هێنا توانیمان ده‌ستگیرى بكه‌ین.

وتیشى:ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناوى ڕاستگۆ عوسمان حه‌مه‌ كه‌ریم ئێستا له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر لاى ئێمه‌ به‌نده‌ و په‌راوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌ و هه‌ركه‌سێك دارى سروشتى ببڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت ده‌ستگیر ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

له‌پاش ناردنى گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك له‌ لایه‌ن هاوڵاتییه‌كى ژینگه‌ دۆسته‌وه‌ و به‌دواداچونى ماڵپه‌ڕى ئاڕاسته‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسى دارستانى پێنجوێنه‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركرا.

20876 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 2:45:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ