هەواڵ
له‌پێنجوێن چوار هه‌زار دارى سروشتى ده‌بڕدرێت و ئاگرى تێبه‌رده‌درێت
 ئاڕاستە

سێ هاووڵاتی له‌ سنوری قه‌زای پێنجوێن نزیكه‌ی چوار هه‌زار داری سروشتی ده‌بڕن و ئاگری تێبه‌ر ده‌ده‌ن، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ رێكخراوه‌ و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بڕینی داری دارستانه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌وه‌ی نه‌بوونی ژماره‌ی داری پێویست ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی فلته‌ره‌كانی پاكڕاگرتنی ئاووهه‌وا و هه‌روه‌ها راماڵینی خاك له‌ وه‌رزی زستان و باران باریندا، سه‌رئه‌نجام پیسبوونی ئاووهه‌واو تێكچوونی ژینگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ بڕینی داری سروشتی-یش خه‌ریكه‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌ و هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ده‌ستده‌خه‌نه‌ سروشت و ژینگه‌وه‌و ده‌یشێوێنن.

ده‌شڵێت: دوای گه‌یشتنی هه‌واڵێك كه‌ گوایه‌ له‌ سنوری گونده‌كانی (بناوه‌ سوته‌ و سه‌رنه‌وان) سێ هاووڵاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ داری سروشتیان بڕیوه‌ته‌وه‌ و ئاگریان تێبه‌رداوه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ به‌شی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه‌ بكوژێنه‌وه‌و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ داری بڕاوه‌، كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ چوار هه‌زار دره‌خت، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش رێكخراوه‌ و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی.
218 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 1:33:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ