هەواڵ
لەسەرداواى پارێزگار سێ ڕۆژ ماتەمینى ڕاگەیەندرا
 ئاڕاستە


 پارێزگاى که‌ربه‌لا بۆ گیانى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌ کاتى راکردنى تویریج گیانیان له‌ده‌ستدا سێ رۆژ ماته‌مینى ره‌سمى ڕاگەیاندوبۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌وامى ره‌سمى له‌ پارێزگاکه‌دا ده‌کرێته‌ پشوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکداپارێزگاى که‌ربه‌لا ڕایگەیاندوە،له‌سه‌ر داواى نسه‌یف ئه‌لخه‌تابى پارێزگارى که‌ربه‌لا و عه‌لى ئه‌لمالیکى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پاش ره‌زامه‌ندى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران، حکومه‌تى خۆجێیی له‌ که‌ربه‌لا سێ رۆژ ماته‌مینى راده‌گه‌یه‌نێت بۆ گیانى شه‌هیدانى عاشورا و سه‌ردانکه‌رانى ئیمام حسێن که‌ له‌ کاتى راکردنى تویریج بۆ خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى ئیمام حسێن گیانیان له‌ده‌ستداوە.

پارێزگاى که‌ربه‌لابه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌کات و هیواى چاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت و بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌وامى ره‌سمى له‌ پارێزگاکه‌دا ده‌کرێته‌ پشوو.

جێگەى ئاماژەیە،دوێنێ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند که‌ به‌هۆى پاڵنانى سه‌ردانکه‌ران له‌ سه‌حنى حسه‌ینى له‌ کاتى راکردنى تویریج له‌ پارێزگاى که‌ربه‌لا، 31 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 102ى تر بریندار بوون.
644 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 1:31:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ