هەواڵ
به‌هۆی فێڵکردن و گرانفرۆشی پێشانگایەکى ماکیاژى جوانکارى داخرا
 ئاڕاستە


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌ پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماکیاژێکی جوانکاری خانماندا دەگرن و به‌هۆی فێڵکردن و گرانفرۆشیەوە شوێنه‌که‌ دادەخەن.

بە پێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ و له‌ پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ ماکیاژێکی جوانکاری خانماندا گیراوه‌ به‌هۆی فێڵکردن و گرانفرۆشی شوێنه‌که‌ داده‌خه‌ن، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌ به‌رکه‌وتنی به‌ روناکی ماکیاژه‌که‌ زیان به‌ پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشانگای زانیار له‌ کاسۆمۆڵ ئه‌وجۆره‌ ماکیاژه‌ که‌له‌بازاڕ پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) کردۆته‌ ناو تیوبێکی شوشه‌ و به‌له‌زگه‌یه‌کی چاپکراو کردویه‌تی به‌ ماکیاژێکی مارکه‌ و به‌نرخی 25 هه‌زار دینار به‌ خانمانی فرۆشتووه‌، له‌کاتێکدا نرخه‌ راسته‌قینه‌که‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه‌ و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریکردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی کارلێک له‌نێوان پێکهاته‌ی ماکیاژه‌که‌ له‌گه‌ڵ روناکی روونه‌دات کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماکیاژه‌که‌ کردوه‌ته‌ ناو ده‌فرێکی ره‌نگ ره‌شه‌وه تازیان به‌ به‌کارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت‌، به‌ڵام به‌هۆی کردنه‌ ناو تیوبێکی شوشه‌وه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار ئۆکسان روده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه‌، زیپکه‌ و سوربوونه‌وه‌ ده‌کات و زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ پێشانگای زانیار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌شی روبه‌روی رێکاری یاسایی ده‌کرێته‌وه.‌
445 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 12:42:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ