هەمەڕەنگ
تاببیته‌ كه‌سایه‌تییه‌كى زیره‌ك له‌مانه‌ به‌دوور به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌ژیانماندا ڕێگه‌ى سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ر بگرینه‌ به‌ر تا بتوانین ژیانێكى ئاسووده‌ به‌سه‌رببه‌ین، هه‌ربۆیه‌ گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌ى به‌خته‌وه‌رى پێویستى به‌وه‌یه‌ واز له‌كۆمه‌ڵێك خووى خراپى ڕۆژانه‌ى بهێنین.

١-كاتت به‌ فیڕۆ مه‌ده‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه‌ دڵسۆزت نین.
٢-ڕامه‌كه‌ له‌ كێشه‌كانت ، فێربه‌ به‌ره‌وڕویان بیته‌وه‌.
٣-درۆ مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆتا و به‌ گوێره‌ی تواناكانت مامه‌ڵه‌ بكه‌ و هه‌نگاو بنێ.
٤-خۆت مه‌كه‌ قوربانیكردنی به‌خته‌وه‌ریت بۆ خه‌ڵكی ناشایسته‌.
٥-  هه‌وڵ بده‌ (خۆویست نه‌بیت) به‌ڵام واش نا خۆتت بیرچێته‌وه‌.
٦-هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ناخت نه‌بیت.
٧- له‌ هه‌ڵه‌كردن مه‌تۆقێ ( واتا ناكرێ هیچ كارێك نه‌كه‌یت له‌ ترسی ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌كردن). 
٨- هه‌رگیز ڕێگه‌ى لوت به‌رزى هه‌ڵمه‌بژێره‌ و هه‌وڵ بده‌ زۆر ساده‌ بیت .
٩- هه‌وڵ بده‌ به‌خته‌وه‌ر بیت, زیاتر ئه‌م سه‌رچاوانه‌ى بگره‌ ئه‌ستۆ وه‌ك: خۆشه‌ویستی , پێكه‌نین, كاركردن به‌ دڵسۆزییه‌وه‌.
١٠- هه‌رگیز ده‌ست به‌ردارى هاوڕێیانت مه‌به‌ و به‌تایبه‌تى هاوڕێ ى دڵسۆز كاتیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ببه‌ .
2874 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 12:11:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ