هەواڵ
دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی كۆده‌بێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی-ی سه‌رۆكی ئێرانی كۆببێته‌وه‌.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆی هه‌یه‌ له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خت" له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی-ی سه‌رۆكی ئێراندا كۆببێته‌وه‌.

پێشتریش دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیبو بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێران ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ لابردنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 11:30:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ