هەواڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی: چاودێری روداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: چاودێری روداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن و به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان راسپاردوه‌ بۆ ئەوەی رێگرێ له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بکەن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"هه‌مو لایه‌نه‌ به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كانمان راسپاردوه‌ به‌ ده‌م پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یادی عاشوراوه‌ بچن و رێگربن له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و گیان و ژیانی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و حوسێنییه‌كان بپارێزن".

عادل عه‌بدولمه‌هدی هاوکات پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی زیاره‌تكارانی شیعه‌ و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه‌ كردوە، کە لە روداوەکەی دوێنێدا گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی دروستبونی پاڵه‌په‌ستۆ و فشاری زۆر له‌ ناو ریزی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا لە مەراسیمی عاشورادا دوێنێ لە روداوێکدا 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یانی دیكه‌ بریندار بون.
144 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 11:20:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ