هەواڵ
هاوردەكردنی بەروبومی هەنار قەدەغەكرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ، تاكاتێكی نادیار هاوردەكردنی بەروبومی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە قەدەغەكرا. 


بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بەئیمزای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەرچووە، تیایدا هاتووە: بەپشتبەستن بەیاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵ ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٠٨) و پاڵپشتن بەنوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بەپاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لەئەمڕۆوە ۱۰ی ئەیلولی 2019، بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت و هاوردەكردنی بەروبومی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە دەكرێت.

دەشڵێت: بڕیارەكە بۆ ماوەیەكی نادیار كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بەروبوومی ناوخۆیی ساغ دەكرێتەوەو دەگاتە ئاستێك كە پێویستی بازەڕە ناوخۆییەكان پڕناكاتەوە، یان نرخ بەجۆریك بەرز ببێتەوە كە بەرژەوەندی بەكاربەرانی تێدا پارێزراو نەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەم بڕیارەش هەنگاوێكی تری وەزارەتی كشتوكاڵە بە ئاراستەی پاراستنی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی و رێگریكردن لە زەرەرمەندبوونی جوتیارانی كوردستان.

پێشتریش وەزیری كشتوكاڵ، بەبڕیارێكی تر هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغە كردو تا ئاستێك بووە مایەی قازانجكردنی جووتیاران و دەربازكردنیان لەكێشەی نەبوونی بازاڕ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان.
251 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 9:56:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ