هەواڵ
د. به‌رهه‌م دڵگرانی خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی ئیمام حوسه‌ین (س.خ) كرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
د. به‌رهه‌م دڵگرانی و هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید و بریندارەکانی زیاره‌تكارانی ئیمام حوسه‌ین (س.خ) كرد.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار دڵگرانی و هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید و بریندارەکانی زیاره‌تكارانی ئیمام حوسه‌ین (س.خ) كرد، كه ‌له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆ گیانیان لە دەستدا‌ له‌ شاری كه‌ربەلا، هاوكات داوایكرد كه‌ گرنگی و چاودێری زیاتر به‌ خانه‌واده‌كانیان بدرێت.
 
هه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌رهه‌م، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٩/١٠ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ربه‌لا نه‌سیف خه‌تابی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان بۆ ‌فریاكه‌وتنی برینداران ده‌ربڕی.
 
سه‌رۆك كۆمار داوایشی له‌ ده‌زگاكانی ئه‌منی و ته‌ندروستی و لایه‌نه ‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ به‌ ووریایی و ئاماده‌باشیه‌وه‌ گشت هه‌وڵه‌كانیان بخەنه‌گەڕ بۆ دووبارە روونه‌دانی رووداوی لەو جۆرە‌، هه‌روه‌ها دڵگرانی خۆیشی بۆ شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی ده‌ربڕی.
 
له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك به‌رهه‌م، گوێبیستی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ربه‌لا بوو، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئەمڕۆی شاری کەربەلا، هاوكات ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی كه‌ربه‌لای به‌رزنرخاند و جەختیشی لە دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ زیارەتکاران کردەوە.
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 9:41:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ