هەواڵ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆده‌بێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند:سبەی چوارشەممە ١١ی ئەیلول کاتژمێر 11 ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت . 

بەپێی زانیارییه‌كانى ئاڕاسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌:خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8 ی ئەیلول ئەنجامدرا.

هەروەها گفتوگۆ لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری گشتی دەکرێت، کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.

کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی داراییش دەگرێتە خۆی .

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2019 9:30:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ