هەواڵ
گۆڕانكارى به‌سه‌ر خه‌رجى و نه‌سریه‌ى هەموو وه‌زاره‌ته‌كاندا هات
 ئاڕاستە

له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌،دواى 40 رۆژ له‌ راگرتنى خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه‌، دواجار گۆڕانكارى به‌سه‌ر خه‌رجى و نه‌سریه‌ى هەموو وه‌زاره‌ته‌كاندا هات.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى 30ی ته‌مموزى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕیاردرا به‌ رێكخستنه‌وه‌ى داهاتوو خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌ به‌ستراو و نه‌به‌ستراوه‌كان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خشته‌ى نوێى خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى دیاریكرد.

له‌ كابینه‌ى رابوردووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ى گشت دیوانى وه‌زاره‌ته‌كان (15) ملیۆن دینار بوو، به‌ڵام به‌پێى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ خه‌رجى و نه‌سریه‌ى مانگانه‌ی دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مانگانه‌ كراوه‌ته‌ (25) ملیۆن و خه‌رجى و نه‌سریه‌ى وه‌زیر و سه‌رۆكى ده‌سته‌كان له‌ نێوان (5 بۆ 15) ملیۆن دینارى مانگانه‌یه‌، به‌مشێوه‌یه‌: 
وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه‌ سروشتییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ (15) ملیۆن دیناره‌ .
وه‌زاره‌ته‌ گه‌وره‌كانى وه‌كو په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و كشتوكاڵ (11) ملیۆن دیناره‌
 وه‌زاره‌ته‌ بچووك و ده‌سته‌كانیش (5 بۆ 10) ملیۆن دیناره‌ به‌پێى شوێنه‌كه‌.
1585 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 4:07:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ