هەواڵ
چه‌ند به‌رپرسێكى گۆڕان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
د.سابیر ئیسماعیل ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: بەهۆی گەندەڵی سیاسی و ئیدارییه‌وه، حەوت ئەندامی جڤاتى گشتى گۆڕان بڕیارمانداوە ‌ دەست لەكاربكێشینەوە.
سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌شیان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد:ئەو بەرنامەیەی كە ئێمە لەگەڵ رەوانشاد كاك نەوشیروان و برادەرانی دیكە دامانڕشت رێككەوتین لەسەر ئەوەی تەكەتول و خزمخزمایەتی نەبێت، ئیستا تەماشا دەكەین لەناو خۆماندا گەندەڵی پەیدا بووە
د.ئیسماعیل زیاتر وتى:زۆر پێشنیارمان كرد، بەڵام وتیان باشە و جێبه‌جێیان نه‌كرد، ئێمە رازی نین لەم كاتەدا خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرێنەوە، لەبەرئەوەی بەپێی دەستوور نایاساییە، چونكە دەستور دەڵێت جڤاتی نیشتمانی بۆی هەیە یەك جار خانە هەڵبژێردرێت، لەكاتێكدا جڤاتی نیشتمانی خۆی بەرواری بەسەردا تێپەڕیوە، ئەوان دەیانەوێت خانەیەكی راپەڕاندن هەڵبژێرن كۆنتڕۆڵی هەموو گۆڕان بكات
1301 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 3:22:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ