هەواڵ
ده‌ەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی‌ ئەم ووڵاتانە بکەن
 ئاڕاستە

راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوکەسانەی‌ پاسپۆرتی‌ خزمەت (خدمه‌) یان هەیە ئەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی‌ ئەم ووڵاتانە بکەن.
پاسپۆرتی خزمه‌ت  دەدرێت بە کەسانی‌ باڵای‌ میری‌ وەک، کەسانی‌ سەربازی‌ لە پلەی‌ (عەقید )بەرەوسەرەوە، ئەو کەسانەی‌ کە لە پلەی‌ (بەڕێوەبەری گشتی‌)بەرەو سەرەوەن، جێگیری‌ پارێزگار، قائیمقامەکان وئەوکەسانەشی‌ پاسپۆرتی‌ خزمەت (خدمه‌) یان هەیە ئەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی‌ ئەم ووڵاتانە بکەن ئەوانیش (تونس، ئەردەن، تورکیا، ئازەربیجان، لوبنان، ئێران، مالیزیا)

جێگه‌ی باسه‌ ، به‌ پاسپۆرتی‌ ئاسایی عیراقیش، هاوڵاتی پێویسته‌ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڤیزا وه‌ربگرێت.

32492 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 2:46:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ