هەواڵ
له‌هه‌ندێك شوێن به‌هۆى نه‌بوونى هێڵى ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ده‌ركردنى كارتى نیشتیمانى ڕاگیراوه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند لە هەندێك شوێن بەهۆی نەگەیشتنی هێڵی ئینتەرنێت كردنەوەی بنكەی كارتی نشتیمانی راگیراوە، چونكە ئەو بابەتە راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا پێویستی بە ئینتەرنێت و پەنجەمۆر دەبێت.

لیواهێرش ئەحمەد ، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان  له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:"لەهەندێك شوێن بەهۆی نەگەیشتنی هێڵی ئینتەرنێت كردنەوەی بنكەی كارتی نشتیمانی راگیراوە ، چونكە ئەو بابەتە راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا پێویستی بە ئینتەرنێت و پەنجەمۆر دەبێت.

وتیشی:"ئێستا لە سنوری پارێزگای هەولێر لە زۆربەی ناوچەكان نوسینگەی كارتی نشتیمانی هەیە، تەنها لە چوار شوێن نیە، لە مەخموور و بەحركە و مێرگەسۆر و بارزان".

جگە لە منداڵی تازە لە دایكبوو،هەركەس كەسێك لە سەرووی 12 ساڵی نەبێت كارتی نشتیمانی بۆ دەرناكرێت.

جەختی له‌وه‌شكردەوە:پێناسی باری كەسی و رەگەزنامە كاری پێ دەكرێت و رانەگیراوە، وتیشی:"ئەو دوو دیكیۆمێنتە هەم كاری پێ دەكرێت هەمیش دەردەهێندرێتن تاوەكو ئەو كاتە كاریان پێ دەكرێت كە كارتی نشتیمانی تەواو دەبێت ، هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ كۆتایی هێنان بە  دەركردنی كارتی نشتیمانی، كارەكە درێژە دەكێشێ".

روونیشیكردەوە:"ئێستا قەڵەباڵغیەكی زۆر لە نوسینگەكانی كارتی نشتیمانی پەیدا بووە خەڵك رووی لە دەركردنی كردووە بۆیە زیاتر لە ملیۆنێك كارتی نشتیمانی دەركراوە"دووپاتی كردەوە بەهۆی ئەوەی كارەكان پەیوەندیان بە بەغدا هەیە بۆیە نۆرەیەكی زۆر هەیە تاوەكو بتواندرێت كۆنتڕۆڵی بابەتەكە بكرێت.

هەر هاوڵاتیەك بۆ ده‌رهێنانی كارتی نشتیمانی دەبێت ناسنامە و رەگەزنامە و كارتی زانیاری  هەبێت و پاشان هەر 10 پەنجە مۆری  لێ وەردەگیرێت، لەگەڵ وەرگرتنی  وێنە و وێنەی گلێنەی چاوی.

وتیشى:پێشووتر ئەوانەی ناوی خۆیان گۆڕی بوو لە دەركردنی كارتی نشتیمانی دووچاری كێشە دەبوونەوە، بەڵام ئێستا بە شێوەیەكی گشتی ئەو كێشانە چارەسەر بوونە،بەڵام ئەوانەی لە سەرژمێری فەرعی لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی تۆماركراون كێشەیان هەیە و نەمانتوانیووە كارتی نشتیمانیان بۆ دەربكەین، لە كاتی سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراقیش بۆ هەولێر ئەو بابەتە باسكراوە و بەڵێندراوە چارەسەر بكرێت".

سەبارەت بە پێدانی كارتی نشتیمانی بەو كەسانەی كە كوردی سوریا و ئێران و توركیان ، لە هەرێمی كوردستانن ناوبراو ده‌ڵێت: "هەر كەسێك هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت ئەوە كارتی نشتیمانی بۆ دەردەكرێت، چونكە بەپێی یاسا هەر كەسێك 10 ساڵ زیاتر  لە هەرێم و عێراق بێت ئەوە مافی ناسنامە و ره‌گەزنامەی هەیە و ئێستاش كارتی نشتیمانی پێ دەدرێت".
276 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 10:54:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ