ئابوری
خشته‌ی دوو رۆژى داهاتووى دابه‌شكردنى مووچه‌ بزانه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 10 ى 9 ى 2019، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:ئه‌مڕَۆ سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11 ی 9 ی 2019 ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

وابڕیاربوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 5 ی 9 ی 2019، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران بكات، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌ستیپێنه‌كرد و بۆ ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ دواخرا، هاوكات دوێنێ دوو شه‌ممه‌ش به‌هۆى پشووى فه‌رمییه‌وه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ بۆ جارى دووه‌م راگیرا.
14776 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2019 9:10:00 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ