زانست
بەوێنە : ڕۆبۆتێکی پۆلیسی لە سەر شەقام ئەرکی چاودێری کردنی پێسپێردرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە شاری شەنگەهای چین یەکەمین ڕۆبۆتی پۆلیسی لەسەر شەقام ئەرکی چاودێری کردنی پێسپێردرا و لەگەڵ دەرکەوتنشی خەڵکی زۆر بەتامەزۆی یەوە لێ ی نزیک دەبنەوە ئەم هەنگاوەی پۆلیس بەجیاواز دەبینن .

پێگەی هەواڵی (cgtn) بڵاوی کردەوە ،  لەشاری شەنگەهای چین  یەکەمین ڕۆبۆتی پۆلیسی ئەرکی چاودێری کردنی پێسپێردرا و ئەم ڕۆبۆتە پێشکەوتوەزیزە کە G5 کامێڕای پێشکەوتو و بەرزی لە سەرجێگیر کراوە ، ئەرکی چاودێری کردنە و توانایی ناسینەوەی دەمچاوی هەیە ، لەتونای دایە وێنە ڕاستەقینە بۆ بنکەکانی پۆلیس بنێرێت و توانای بینینی 360 پلە یە .

ئەو لەگەڵ دەرکەوتی لەسەر شەقام دەستی کرد بەجووڵە کردن و چاودێری ناوچە قەرەباڵغەکان تا خەڵکی ئەوە بزانن کە چاودێری و پارێزگاریان لێ دەکرێت ، کاتێک ئەم ڕۆبۆتە پۆلیسیە هاتە سەر شەقام خەڵکی پێ ی سەرسام بوون .

ئامانج لەم  هەوڵە تازەو بەکارهێنانی ئەم ڕۆبۆتە زیرەک و پێشکەوتوە بۆ پارێزگاری پەیوەندی خەڵکە لەگەڵ پۆلیس و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانە بەسود وەرگرتن لەوێنەی تۆمارکراو .

599 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2019 12:15:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ