ئابوری
ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وابڕیاره‌ ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 8 ى 9 ى 2019، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌ران بكات.

به‌پێى زانیاریه‌كانى ئاڕاسته‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى شه‌شى هه‌ریه‌كه‌ له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كات.  

وابڕیاربوو رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 5 ى 9 ى 2019، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌ران بكات، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌ستیپێنه‌كرد و بۆ سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ دواخرا.

4215 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2019 8:55:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ