هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران ده‌چێته‌ ئه‌مریكا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران راگەیاندووە ،سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

موجتەبا زوننور، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هەرچەندە وڵاتەکەی لەگەڵ دانوستاندن و رێککەوتن دایە، بەڵام حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی دانوستاندنی لەگەڵ ئەمریکا نییە.
رایگەیاندووە، ژمارەیەک پەرلەمانتار بەیاننامەیەکیان واژۆ کردووە و هۆشدارییان بە رۆحانی داوە، کە لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان نەکات، چونکە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و تێکچوونی ئابووریی ئێران.

حەسەن رۆحانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی 74ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا دەکات.
1433 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2019 1:06:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ