نێكى میناژ له‌به‌ر هاوسه‌رگیرى واز له هونه‌ره‌كه‌ى ده‌هێنێت
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕاپهڕى جیهانی، نیكی میناژ، له هه‌ژمای فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به هه‌وادارانی ڕاگه‌یاند كه بڕیاری داوه واز له كاری هونه‌ریی بهێنیت و خێزانێك پێكبهێنێت.
ماڵپه‌ڕی بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گۆرانیبێژ و ڕاپه‌ڕی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، نیكی میناژ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا هه‌یه به ناوی كێنێس پێتی و وا نیشانی داوه كه پلانیان وایه هاوسه‌رگیریی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژانه‌دا له پۆستێكی تویته‌ردا هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد كاتێك ئاشكرای كردووه، كه ده‌یه‌وێت واز له كاری هونه‌ریی و گۆرانی وتن بهێنێت.
له پۆسته‌كه‌دا نووسیویه‌تی، "بڕیارم دا وازبهێنم و خێزانێك پێكبهێنم. ئه‌زانم ئێوه پێتان خۆشه ئێستا. بۆ هه‌وادارم، به‌رده‌وام ببن به نوێنه‌ری من، هه‌تا مردن بۆ منی بكه‌ن". نیكی میناژ ته‌مه‌نی ٣٦ ساڵه، چه‌ندین جار بۆ خه‌ڵاتی گرامی هه‌ڵبژێردراوه، له ژماره‌یه‌ك فلمی هۆڵیودا ده‌ركه‌وتووه و ڕادیۆیه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، تا ئێستا به ڕوونی ئاشكرای نه‌كردووه كه له چه‌ند بواردا وازی له كاركردن هێناوه یاخود ئه‌گه‌ر هه‌ر به جدیشی بێت.
|