زانست
گووگڵ هۆكارى گۆڕینى ناوى ڤێرژنه‌كه‌ى ده‌خاته‌ ڕوو
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای گووگڵ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئیستا ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ وازی هێناوه‌ له‌ناونانی ڤێرژنه‌كانی ئه‌ندرۆید به‌ ناوی شیرینیه‌كان له‌مه‌ودوا ناونانی ڤێرژنه‌كانی ئه‌ندرۆید ته‌نها ژماره‌ ده‌بێت، كه‌ له‌ دوایین ڤێرژنی Android Q ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ Android 10 كۆمپانیای گووگڵ هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕینی ناوی ڤێرژنه‌كانی له‌ شیرینه‌وه‌ بۆ ژماره‌ بۆ جیاوازی كلتووری جیهان گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك ووڵات تێگه‌یشتن له‌ ناوی شیرینیه‌كان زۆر ئه‌سته‌م بوو.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ Android 10 تا ئێستا كۆمپانیای گووگڵ كاتی گه‌یشتنی Android 10ی بۆ مۆبایله‌كانی Google Pixel به‌ فه‌رمی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام هه‌موو پێشبینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ 3ی سێبته‌مبه‌ر كاتی گه‌یشتنی نوێترین ڤێرژنی Andriod 10 بۆ مۆبایله‌كانی Google pixle..
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری گووگڵ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ گه‌یشتی نوێترین ڤێرژینی Android 10 بۆ مۆبایله‌كانی Google Pixel ڕۆژی سێشه‌مه‌ی 3ی سێپته‌مبه‌ر ده‌بێت له‌ناویندا مۆبایله‌كانی Pixel 3, Pixel 3XL, Pixel 3a, Pixel 3a XL، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی Google Pixel ده‌كات كه‌ 3ی سێپته‌مبه‌ر چاوه‌ڕێی نوێترین ڤێرزنی Andriod بن
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى .
345 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2019 11:40:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ