هەواڵ
بازرگانى له‌ په‌روێزخانه‌وه‌ له‌ 94% زیادى كردووه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند ''به‌رده‌وامن له‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ی په‌روێزخانه‌وه‌ و ڕێژه‌ی ناردنکاری له‌و ده‌روازه‌یه‌ 94 له‌سه‌د زیادی کردووه‌''.

خه‌لیل حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان له‌ لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌:''گومرکی په‌روێزخان له‌ ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوودا به‌ ڕێژه‌ی 209 ملیۆن و 71 هه‌زار و 206 دۆلار ناردنکاریی تۆمار کردووه‌ و ئه‌وه‌ش سه‌دا 94 به‌رزبوونه‌وه‌ به‌راورد به‌  ساڵی ڕابردوو به‌خۆوه‌ ده‌بینێت''.

وتیشى:کۆی کاڵای نێردراو له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا گه‌شتۆته‌ 383 هه‌زار و 662 ته‌ن و گومرگی په‌روێزخان زیاترین ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگای کرماشان له‌خۆ ده‌گرێت.

زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی پەیوەندی بە توندکردنەوەی گەمارۆی ئابوری ئەمەریکاوە هەیە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
174 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/7/2019 11:35:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ