وەرزش
بەوێنە : بەلێدانی یەکلاکەرەوە قەڵادزە بوو بەپاڵەوانی پێگەیشتوان
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە یاریگای شارۆچکەی حاجیاوای  سەر بەقەزای ڕانیە هەردوو تیپی تازەپێگەیشتوانی ناحیەی حاجیاوا و تازە پێگەیشتوانی شاری قەڵادزە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە .

لەو یاریە ئاست بەرزەدا کە جەماوەرێکی وەرزش دۆستی زۆر ئامادەی بوون بەلێدانی یەکلاکەرەوە تیپی تازە پێگەیشتوانی قەڵادزە توانیان ببنە پاڵەوانی خولی تازە پێگەیشتوانی دەڤەری ڕاپەڕین ، کە ئەم خولە بەبەشداری 12 تیپ لەلایەن لیژنەی باڵای تیپە میللەکانەوە بۆ تازە پێگەیشتوانی لەو دەڤەرە کرابۆوە ، دواتر خەلاتی سەرکەوتن بەسەر تیپی یەکەم دووەم دابەشکرا ، هاوکات لە پای هاوکاریە بەردەوامەکانی ئاڕاسته لە گواستنەوە و گرنگی پێدانی یاریەکانی لە ئیدارەی ڕاپەڕین ماڵپەڕی ئاڕاستە خەڵاتکرا .

188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2019 9:05:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ