هەمەڕەنگ
چۆن خۆت له‌بۆنى ناخۆش له‌ش ڕزگار ده‌كه‌یت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزى گه‌رمایه‌دا بێزار ده‌بین له‌ زۆر ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و بۆنى ناخۆشى له‌ش و بن هه‌نگڵ ، به‌ڵام پێكهاته‌ى لیمۆ باشترینه‌ بۆ پاك كردنه‌وه‌ى بن باخه‌ڵ و نه‌مانى بۆنى ناخۆش.
له‌خواره‌وه‌ باس له‌ چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى لیمۆ ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى پاك كردنه‌وه‌ى بن باخه‌ڵ :-
سه‌ره‌تا خۆت پاك بشۆ ، پاشان لیمۆ ئاوه‌كه‌ى بگووشه‌ ، ئینجا هه‌ر به‌ ده‌ستت ئاوى لیمۆكه‌  بده‌ له‌ بن باخه‌ڵت ، ئه‌مه‌ش بۆماوه‌ى 24 سه‌عات كار ده‌كات و ڕێگرى ده‌كات له‌ ده‌ردانى بۆنى ناخۆش و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاوى لیمۆ هۆكارێكه‌ بۆ سپى كردنه‌وه‌ و پاك بوونه‌وه‌ى بن هه‌نگڵ و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ بۆنى ناخۆشى له‌ش .
1151 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/4/2019 12:18:36 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ