هەواڵ
قەرز دەدرێتە فەرمانبەران لە موچەکەى وەردەگیرێتەوە
 ئاڕاستە



لەڕاگەیەندراوێکدا،بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاندوە،١٠٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێتە فەرمانبەران بۆ ئەوەی لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا، یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن ومانگانەش ٥٠٪ی مووچەکەیان لێوەردەگیرێتەوە.

ئەمڕۆ 2ى ئەیلول بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاندوە،١٠٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێتە فەرمانبەران بۆ ئەوەی لە پڕۆژەکانی وەبەرهێناندا، یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن و مانگانەش ٥٠٪ی مووچەکەیان لێوەردەگیرێتەوە وەک قەرزەکە و ئەو سودەی دەچێتە سەری ویەکێک لە مەرجەکانی پێدانی ئەو پارەیە ئەوەیە کە فەرمانبەرەکە بە گرێبەست نەبیت و لە فەرمانگەکەیەوە پاڵپشتییەک ببات.

بانککە ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو ١٠٠ ملیۆن دینارە بۆ کەسێک دەبێت کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون بکڕێت لەو پڕۆژە نیشتەجێبونانەی کە لە عێراق دروست دەکرێت. 

 پێشتریش بانکەکە  ئاشکرایکردبوو ،کە ئامادەن قەرزی خانووبەرە بدەن بە هاوڵاتیان و فەرمانبەران و بۆ هەر فەرمانبەرێک ١٠٠ ملیۆن دینار و بۆ هاوڵاتیان ٥٠ ملیۆن دینار دەبێت.
20181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2019 1:27:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ