هەمەڕەنگ
ئه‌م هۆكاره‌ به‌ته‌واوى ڕوخسارت لاواز ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌شی مرۆڤ زۆر له‌باره‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری به‌تایبه‌تی له‌ ژێره‌وه‌ی پێستدا، واته‌ زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی. له‌و كاته‌ی كه‌ بڕی وزه‌ی وه‌رگیراو له‌ خۆراك پتر بێت له‌ بڕی وزه‌ی سه‌رفكراو به‌ جووڵه‌، ئه‌ویش پاش چه‌ندین زینده‌ كارلێكی كیمیایی له‌ژێر پێستدا به‌ شێوه‌ی چه‌وری كۆده‌بێته‌وه‌ . 

هه‌مووان بێزارین له‌ چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌ر كه‌ زۆر خیرا دروست ده‌بێت وه‌ك له‌ به‌شه‌كانى ترى له‌ش ، چونكه‌ هه‌روه‌ك ده‌زانین سه‌ره‌تا زیاد بوونى كێش له‌ ورگه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات پاشان به‌شه‌كانى ترى له‌ش و ڕوخسار قه‌ڵه‌و ده‌بێت .

به‌ڵام له‌كاتى ڕێجیم كردن و دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ، ده‌موچاو زۆر خێرا ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت وه‌له‌ به‌شه‌كانى ترى له‌ش .

ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر و ڕوخسار به‌هۆى ئه‌و ئێسك و ماسولكه‌ى كه‌ پێكى ده‌هێنێت به‌هۆى ئه‌و ڕێجیمه‌وه‌ كار له‌ ئێسكى سه‌رده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى پووكانه‌وه‌ى ئێسك و ماسولكه‌كانى ڕوخسار هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ واى كردووه‌ ڕوخسار زۆر خێرا لاواز ده‌بێت و جوانى و شیوه‌ى خڕى له‌ده‌ستت ده‌دات .

هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زیاده‌ى كێشى له‌شییان هه‌یه‌ و ڕێجیم ده‌كه‌ن  پێویسته‌ ئاگادار بن له‌ زۆر لاواز بوونى روخساریان و جوانى له‌ده‌ست دانى ده‌موچاویان .
2257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/2/2019 11:54:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ