هەمەڕەنگ
تاكونیله‌كانى پێستت بچوكتر ده‌ربكه‌وێت ئه‌مه‌ به‌كاربهێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بۆ پێست پێویستی به‌ پاراستن و بایه‌خدان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ به‌ گه‌شاوه‌یی و جوانی بمێنێته‌وه‌، یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ش كه‌ رووبه‌رووی پێست ده‌بێته‌وه‌، گه‌وره‌ ده‌ركه‌وتنی كونیله‌كانه‌، كه‌ ده‌توانیت چاره‌سه‌ری بكه‌یت.

ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌هۆی بچوككردنه‌وه‌ی كونیله‌كان و دیارنه‌مانی چین: 

*خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست به‌شێوه‌یه‌كی باش، به‌تایبه‌ت شه‌وانه‌ پێویسته‌ له‌ پاشماوه‌ی ماكیاژ پاكیبكه‌یته‌وه‌، تا ئه‌و پێسته‌ بحه‌وێته‌وه‌. 
*به‌كارهێنانی سه‌هۆڵ بۆ پێسته‌كه‌ت، چونكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ بچوككردنه‌وه‌ی كونیله‌كان و رێگاگرتن له‌ ژه‌هراوی بوون. 
*پاراستنی شێداری پێست، له‌ رێگای خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر، هاوكات به‌كارهێنانی كرێمی شێدار. *ته‌قشیركردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست به‌شێوه‌ی هه‌فتانه‌، چونكه‌ كونیله‌كان له‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری و ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كونیله‌كان بچوكبنه‌وه‌ و دیارنه‌مێنن. 
*به‌كارهێنانی تۆنه‌ری تایبه‌ت به‌ جۆری پێستی خۆت، چونكه‌ له‌و چه‌وری زیاده‌ پێست رزگارده‌كات.
964 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2019 12:11:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ