ئابوری
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێدانى زه‌وى به‌ كرێنیشینان و فه‌رمانبه‌ران
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وەزارەتی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار رونكردنەوەی لەبارەی پێدانی زەوی بەكرێ نشینان و ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە لە دوو ساڵی رابردوو فۆڕمییان پڕكردەوە و ئەوەش دەڵێت: "لیستی ناوەكان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە". 

عەبدولحەمید عەلی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدارایگەیاند: دوای ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوو لیستێك لەناوی فەرمانبەران و كرێ نشینان ئامادەكرا بۆ پێدانی زەوی لەلایەن ئێمەوە ناوەكان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرا.

لەبارەی وەڵامدانەوەی ئەنجومەنی وەزیران و پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و كرێنشینان رایگەیاند:"ئێمە ئاگادار نین و نازانین لە ئەنجومەنی وەزیران چ بڕیارێك دەدەن، بۆ ئامادەكردنی زەویش بەمەبەستی دابەشكردنی ئەو پرسە لە دەسەڵاتی سەرۆكایەتی شارەوانی پارێزگاكاندایە".
1911 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/29/2019 12:08:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ