ترافیک
بۆ ئەم مەبەستە ، هاتوچۆ داوای هاوکاری لە شوفێران دەکات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
دوابەدوای دەستپێکردن و کارکرد لە ڕێگای کۆیە ـ هەولێر بەشێک لە شوفێران دوای ئاگادارکردنەوەیان  هاتوچۆ بە ڕێگەیە دادەکەن ، هاتوچۆی کۆیە داوادەکات شوفێران هاوکار و پابەند بن بەپێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن .

لە ڕاگەیەنراوێک دا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای کۆیە ڕایگەیاندوە "
لە ئێستادا ڕێگای کۆیە هەولێر لەژێر چاککردن و قیڕکردن دایە ،  وێڕای تێبینی زۆری ئەندازیارو سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە کەوا شوفێران هاوکارنین ، بەلام ڕۆژانە (1.5)یەک کیلۆمەتر و نیو ڕێگاکە قیڕودەکرێ  و داواکارین لەشوفێران هاوکاربن بەپێچەوانەوە لەمەبەدوا سزای دارای دەدرێن جگە لەشوفێری گوندنشینەکانی ئەو سنورە " .

ڕێگەی کۆیە ـ هەولێر بەیەکێک لە ڕێگە گرنگەکانی هاتوچۆی کۆیە و دوکان و سلێمانی و هەولێر دادەنرێت کە لەماوەی ڕابردوودا و بە پشتوانی هەڤاڵ قوبادتاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کارکردن و چاکردن ڕێگەکە دەستی پێکردووە و تائێستا کارکردن لەو پڕۆژەیە بەردەوامی هەیە .
670 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/27/2019 11:24:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ