هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەوەى گێڕ نەخرێتە N
 ئاڕاستە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌به‌جه‌، ڕێنماییه‌کى بۆ سه‌رجه‌م شۆفێران له‌باره‌ى گۆڕینى گێڕ له‌ڕێگا لێژه‌کاندا بۆ N بڵاو کرده‌وه‌.

له‌ ڕێنماییه‌که‌داباس له‌وه‌ کراوه‌، که‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لە کاتی ڕۆیشتن گێڕ بکرێتە N بە مەبەستی سارد بوونەوە یان کەم سەرفکردنی بەنزین، هۆکاره‌کانیشى خستووه‌ته‌ ڕوو، که‌ بریتین له‌:

1- تەمەنی گێڕ کورت دەکاتەوە، ئەگەر تەمەنی گێڕێک بە 15 ساڵ مەزندە بکەین، ئەو شۆفێرانەی بەردەوام ئەم کارە دووبارە دەکەنەوە ڕەنگە تەمەنی گێڕەکەیان 8 بۆ 10 ساڵ بێت.

2- هەندێک لە ئۆتۆمبیلەکان کاتێک گێڕ دەکەیت به‌ N، زەختی ئۆیل پەمپ کەم دەبێتەوە بەمەش ڕۆن ناگاتە بەشەکانی سەرەوەی مەکینە بۆ چەورکردن.

3- کاتێک لە خێرایی زیاتر لە سەرووی 20کم لە لێژییەکدا دەڕۆیت و گێڕ دەکەیت بە N و دوای ماوەیک دەیکەیتەوە بە D، خۆ پێکدادانی گێڕ دروست دەبێت، بەمەش گێڕ دادەخورێت و تەمەنی کورت دەبێتەوە.

 ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، لە هەندێک له‌ ئۆتۆمبێلە مۆدێل بەرزەکان، لە کاتى ڕۆیشتن گێڕ دەکەیت بە N ڕاستەوخۆ سکلێتەری بەنزین نامێنێت، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی لەکاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێل، بە مەبەستی ساردبوونەوە و بەنزین کەم سەرفکردن، نابێت بە هیچ شێوەیەک گێڕ بکرێتە N.

24426 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2019 1:55:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ