تەندروستی
باشترین ڕێگه‌ تا به‌دوور بیت له‌زیانى تیشكى خۆر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كاریگه‌رى تیشكى خۆر و زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌كانى گه‌رما  هۆكارن بۆ زیان گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستى ، پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ى له‌م وه‌رزه‌ گه‌رمادا كه‌مترین كات بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ و مه‌هێڵه‌ تیشكى خۆر لێت بدات ، تاتوشى ئه‌و زیانانه‌ى نه‌بیته‌وه‌ .
باشترین ئه‌و ڕێگایانه‌ بچین بۆ خۆپاراستن له‌ زیانى تیشكى خۆر :-
هه‌وڵ بده‌ جلى ئه‌ستوور و مادده‌ نایلۆن له‌به‌ر مه‌كه‌ ، ویان جلى ره‌ش ، چونكه‌ گه‌رمى هه‌ڵده‌مژێت به‌ڵكو جلى ته‌نك و سپى زیاتر له‌به‌ر بكه‌ و فێنكت ده‌كاته‌وه‌ .
له‌كه‌ش و هه‌واى گه‌رمدا پێویسته‌ ئاوى سارد زۆر بخۆیته‌وه‌ و خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى میوه‌ش زۆر گرنگه‌ بۆ فێنك بوونه‌وه‌ت.
خۆت به‌دوور بگره‌ له‌جلى ته‌سك و هه‌تا ده‌توانى جلى فراوان له‌به‌ر بكه‌ه‌.
هه‌تا ده‌توانى زۆر كه‌م بچۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر چوشیت هه‌وڵ بده‌ خۆر لیًَت نه‌دات .
هه‌ركات میزه‌كه‌ت ره‌نگى زه‌رد بوو واتاى وایه‌ كه‌م ئاو ده‌خۆیته‌وه‌ و له‌شت زیاتر پێویستى به‌ ئاوه‌ تا زیاتر ووشك نه‌بیته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

235 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2019 1:52:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ