تەندروستی
بۆته‌ندروستى گورچیله‌كانت كه‌متر گۆشتى سوور بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین هه‌ر خۆراك و خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌یخۆین په‌یوه‌ندى به‌له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى گورچیله‌كان چونكه‌ كاریان پاككردنه‌وه‌ى له‌شه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ به‌كتریاو هه‌ر مادده‌یه‌كى زیان به‌خش كه‌له‌له‌شدان ،هه‌ربۆیه‌ په‌یڕه‌و كردنى سیسته‌مى خۆراكى له‌ش كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر گورچیله‌كان ده‌بێت.
رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی 6ـ 8 په‌رداخ ئاو له‌ زستان و 8ـ 10 په‌رداخ له‌ هاویندا سودی بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌كان ده‌بێت، چونكه‌ ئاو ماده‌ ژه‌هراویه‌كان و زیاده‌كانی له‌ش توند ده‌كات و به‌ ئاسانی له‌ گورچیله‌كان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.
هه‌روه‌ها زۆر خواردنی پرۆتین و نایترۆجین بۆ گورچیله‌كان زیانی هه‌یه‌ كه‌ له‌ دانه‌وێڵه‌كانی وه‌ك فاسۆلیا و نۆكدا هه‌یه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خواردنی گۆشتی سوور به‌هۆی بوونی ئه‌سید ئوریكی به‌رز ده‌بێته‌ هۆی فشار خستنه‌ سه‌ر گورچیله‌كان و مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ریان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی گورچیله‌ به‌ ئاسانی ده‌رناكه‌وێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر 6 مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی بچووكیش هه‌بێت، هه‌نگاوی پێویست بنێین تا زیان به‌ گورچیله‌كانمان نه‌گات.
972 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2019 1:32:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ