هەواڵ
بەم هۆیەوە تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی لەسەر بڵاوبوونەوەی جۆرە حەبێکی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە چەند پەیجێکەوە زانیاری ناڕاست بڵاوکراوەتەوە و بەوهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ دروست بوو تەندروستی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە .

لە ڕوونکردنەوەکەیدا کە وێنەیەکی تایبەتی بۆ ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە "   ڕوونکردنەوەیەک بۆڕای گشتی سنورەکەمان
لەچەند پەیجێکەوە هەندێ زانیاری ناڕاست لەسەر ئەم حەبە بڵاوکراوتەوەو ترس و دڵە ڕاوکێی لای هاوڵاتیان درووستکردووە.
 بەڕێزان ئەم جۆرە حەبە ناوی (ستۆرم) ەو لەلایەن لیژنەکانی خۆپاڕاستنی تەندروستی ڕاپەڕینەوە بەسەرماڵ و شوێنە گشتیەکان دابەش دەکرێ، دژی (جرج و مشک) ـە ، وە سیفاتێکی تایبەتیشی هەیە کاتێک جرج یاخود مشک دەیخوات پلەی گەرمی لەشی بەرزدەبێتەوەو لەشوێنەکەی خۆی دێتە دەرو دەمرێت، بۆیە لێرەوە داو لەهاوڵاتیان دەکەین هاوکار تیمەکانمان بکەن " .

ئەو ڕوونکردنەوە دوای ئەوەهات کە چەند پەیجێک زانیاری ناڕاستیان لەدەڤەری ڕاپەڕین  لەوبارەیەوە بڵاوکردبۆوە

720 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 3:41:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ