دۆسیە
كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

كێشه‌ی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند چاره‌سه‌رده‌بێت یان بۆساڵی ئاینده‌ی 2020هه‌روه‌ك ئیستا ده‌مێنێته‌وه‌.
حكومه‌تی هه‌رێم داوای چی ده‌كات له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند...زانیاری زیاتر...


حكومەتی هەرێم داوای بودجەی ساڵانی رابردوو لە حكومەتی عێراق دەكات 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، رایگەیاندوه‌: ئامانجی سەرەكیمان رێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستان بەردەوام باسی لەوەكردووە كە ئامادەیە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی عێراق بكات، بەڵام لە هەمان كاتدا دانوستانەكان پێویستیان بە هەندێك وردەكاریە.

8 بۆ 9 ملیار دۆلار و لە ئەستۆی حكومەتی بەغدا ماوەتەوە

ئەوەشی ئاشكرا كردوه‌: یەكێك لەو وردەكاریانە پەیوەستە بە موچە و بودجەی هەرێم كە لە 2014 ەوە بۆ 2018 لە لایەن حكومەتی عەبادی بڕدرا كە بڕەكەی دەكاتە 8 بۆ 9 ملیار دۆلار و لە ئەستۆی حكومەتی بەغدا ماوەتەوە و هەرێمی كوردستانیش لە لای گرنگە ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنرێتەوە.
ئەو داوایەی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە یاسای بودجەی گشتی عێراقی 2019 بڕی نەوتی هەرێمی بە 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاری كردووە لەبەرامبەردا بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.


تا ئەمکاتە ھەرێم بەھەر ھۆیەک بێت نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردووە

ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵیت: لەچارەکی کۆتایی ھەموو سالێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەکاری و گفتوگۆکانی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ سالی ئایندە دەستپێدەکات، بۆ ئەمسال  قەبارەی تەحەدیەکە گەورەتر روو لە دکتۆر بەرھەم سالح سەرۆک کۆماری عیراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمە، بەتایبەت کەھەردووک بۆ جەولەی ململانێکە نوێن و ئەمسالیش تا ئەمکاتە ھەرێم بەھەر ھۆیەک بێت نەوتی رادەستی سۆمۆ نەکردووە، راستە جەولەی ململانێکان کۆنن بەلام یاریزانەکان نوێن، بە تایبەت کە لێروە لەوێ باس لە پالنەری ناوخۆیی دەکرێت بۆ ئیحراجکردنی ھەریەکەیان کەبۆ ئەمەیان رەنگە فشاری ولاتێکی ئیقلیمی تارادەیەک ھاوکاربێت.


ئایا سەرۆک کۆمار ھەروا لەدورەوە چاوەرێدەکات


باس له‌وه‌شده‌كات،دکتۆر بەرھەم سالح وەک کورد سەرۆک کۆماری عیراقە لەبەرئەوە لەیاسای بودجەدا یان لەئەرزی واقعدا ھەر رێگریەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دروستبکرێت بەپلەی یەکەم ئیحراجیەکەی بەغدا بۆ ئەوە جا بەمەبەست بۆی دروستبکرێت یان لەدەرەوەی دەسەلات بێت، بۆ ئەمە ئایا سەرۆک کۆمار ھەروا لەدورەوە چاوەرێدەکات و  دەستناکات بەجوولەکانی لەو کەیسەدا؟ یان کاتێک دێتەدەست کەلەدەست دەرچوبێت!
ده‌شلێت،ھەمان ھاوکێشە بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمیش راستە، بەتایبەت ئەگەر لەیەکەم سالی ئەزمونە نوێیەکەیدا گرفتی مووچە بۆ فەرمانبەرانی حکومەتەکەی دروستبێت ھەیمەنەی دەکەوێتە مەترسیەوەو سەری پەتەکەی بەدەستەوە نامێنێت، جا ھۆکارەکەی ناوخۆیی بێت یادەرەکی.


باسی مامەلەی راستەوخۆی بەغدا لەگەل پارێزگاکان جدیتر دێتەوە پێش

ڕێكه‌وت زه‌كی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،باشترین چارەسەر بۆ رزگارکردنی ھەرێمی کوردستان لەو مەترسی و تەحەدیە دارایی و  سیاسیەی لەپێشە ھەنگاوی کردەیی و دەستکردنە بەجولە، چونکە گەر ئەمجارە کێشەی سالانی رابردوو بۆ موچە دروستبێتەوەو نەوتی پێویست لەھەرێمەوە رادەستی سۆمۆ نەکرێت،  دیسان باسی مامەلەی راستەوخۆی بەغدا لەگەل پارێزگاکان جدیتر دێتەوە پێش ، بەتایبەت کەسەرۆک کۆمار ئەمجارە جیاوازترەو وەک جاری پێشوو تەنیا لەدورەوە ئیعاز نادات بەلکە سوکانەکەی بەدەستە.


به‌مزوانه‌ وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند ،ئەمرۆ یان سبەی وەفدی هەرێم دەچێتە بەغداد ئاماژەی بەوەشكرد هەرێم و بەغداد چەند لیژنەیەكیان بۆ چارەسەری كێشەكانی نەوت و پێشمەرگە و مادەی 140 و بودجە پێكهێناوە.ئەگەر رێككەوتنی هەرێم و بەغداد نەكرێت ئەوە تێپەراندنی بودجەی ساڵی 2020 لە ئەنجومەنی نوێنەران زۆر زەحمەت دەبێت.

دەرفەتێكی باش لە عێراق ھاتوەتە پێش

حەداد وتیشی: دەرفەتێكی باش لە عێراق ھاتوەتە پێش و هەوڵیک هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا  و چەند لیژنەیەك لە نێوان ھەردولادا پێكھێنراون بۆ چارەسوەرکردنی کێشەکانیان.

25ی تەموزی رابردو شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت وجێگره‌كه‌ی له‌ به‌ غدابۆ کاروباری وزە کۆبونەوە،ئایا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆچاره‌سه‌رناوه‌ ،ئه‌و پرسیاره‌ ده‌بێت هه‌موان به‌دوای وه‌لأمه‌كه‌یدا بگه‌ڕێن.
2192 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 3:35:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ