هەواڵ
خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە سبه‌ی 17 شوێن موچه‌ وه‌رده‌گرێت
 ئاڕاستە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە سبەی 17 وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتی مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەکە سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 26ى ئابى 2019، مووچه‌ى هه‌شت وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م ده‌سته‌و ده‌زگاكان و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت و له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایار دێت.

سبەى ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن:
 شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
 گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن
 كاره‌با
 پلاندانان
 رۆشنبیری
 كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
 ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن
 وه‌به‌رهێنان
 مافی مرۆڤ
 ژینگه‌ و ده‌زگای مین
 ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
 كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن
 دیوانی چاودێری دارایی
 هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

هاوكات رۆژى سێشه‌ممه‌ 27ى ئاب مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و رۆژى دواتریش مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانی دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئایارى 2019 دێت.
6101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:48:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ