هەواڵ
دواى زیاتر له‌ 2 مانگ ته‌رمى كچێك ده‌دۆزرێته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

کچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵانى دەڤەری دێرەلووک كه‌ بەوتەی کەسوکارەکەی لە 17-6-2019 خۆی هەڵداوەتە ناو رووبار،دواى زیاتر له‌ 2 مانگ،دوێنێ شەممە له‌لایه‌ن تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆرانه‌وه‌ تەرمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌.
بەرگری شارستانی دھۆک ڕایگەیاندووە: رۆژی شەممە 24-8-2019  تەرمی کچێک لە زێی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراوە .
ڕاشیگه‌یاندووه‌: پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسوکاری هنداڤ دڵنیابوونەتەوە کە ئەمە تەرمی کچەکەیانە.
فەرهاد باوکی کچەکەش بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕاگەیاندبوو :ئێمە لە دۆزینەوەی تەرمی کچەکەمان بێ هیوا بووبوین، کچەکەی من تەمەنی 16 ساڵ بوو، ئێستا تەمەرکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە
703 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:33:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ