هەواڵ
پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمڕۆ یەک شەممە 25 / 8 / 2019 هێزەکانی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی ڕاپەڕین تۆمەتبارێکیان بەپێ ی ماددەی (42) دەستگیرکرد کە ئەو کەسە سەرقاڵی ڕاووکردن بووە .

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارەستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە " مەفرەزیەکی پۆلیس لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕانیەی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان هەستان بە دەستگیرکردنی هاوڵاتی یەک  بەناوی(هـ . ڕ . أ) کە ناوبراو لە شاخی کێوەڕەش کەخەریکی ڕاوی باڵندەی کێوی لە جۆری(کەو)بووە " .

ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس ئاماژە بەوەشکردوە " دوای دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە  پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا ڕەوانەی لای دادوەر کرا بەڕێزیان بڕیاری دا بە ڕاگڕتنی تۆمەتباری ناوبراوی  بەپێ ی ماددەی(٤۲)لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی کەل و پەلەکانی " .
915 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:30:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ