هەواڵ
به‌شێك له‌ هاوڵاتییان پێویسته‌ كارتى زانیارییه‌كانیان بگۆڕن
 ئاڕاستە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانی‌ داوا له‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كات كه‌ پێشووتر كارتى زانیارییه‌كانیان له‌ چه‌ند شوێنێك ده‌رهێناوه‌،له‌كاتی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پاسپۆرتدا پێویسته‌ كارتی‌ زانیاریه‌كانیان بگۆڕن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌َتی‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانی‌ له‌په‌یجی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات:ئاگاداری‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ كارتی زانیارییه‌كانیان پێشتر له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رهێناوه‌ وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ له‌ئێستا ئه‌و نوسینگانه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌".
بڵاوشى كردووه‌ته‌وه‌:ئه‌و شوێنانه‌ی‌ ناویان هاتوه‌ ده‌بێت له‌كاتی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت پێویسته‌ بیگۆڕن بۆ ئه‌و نوسینگانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاروباره‌كانیان جێبه‌جێناكرێت".

گۆڕینی‌ ناوی‌ شوێنه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌:
2135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:28:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ