هەواڵ
تەندروستیی سلێمانی دوا زانیاری له‌سه‌رنه‌خۆشكه‌وتنی بڕیاری شه‌هید ئاسۆده‌خاته‌ ڕوو
 ئاڕاستە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو چارەسەرەی پێوسیت بێت  بۆبڕیار لە نەخۆشخانە بۆیکراوە و لە ئێستاشدا ناتوانین بڵێین لە مەترسیی دەرچووە، چاوەروانی تێپەڕبوونی کات دەکەین.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند: بڕیاری تەمەن چوار ساڵ دوای ئەوەی بەهۆی شەهیدبوونی باوكیەوە تووشی جەڵتەی مێشك بووە، لە ئێستادا لە ژێرچاودێریی وردی پزیشكیدایە و هیچ بەرەو پێشجونێک لە رەوشی تەندروستیدا روینەداوە.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی له‌ لێدوانێكیدا راگەیاندوه‌، هۆکاری نەخۆشکەوتنی بڕیار بۆ بەرزبوونەوەی ریژەی شەکر لە خوێندا دەگەرێتەوە کە ئەوەش پەیوەندیی بەو بارە دەروونییەوە هەبووە کە دوای شەهیدبوونی باوکی، پیایدا تێپەڕیوە.
جێگه‌ی باسه‌،شه‌وى 30ى ئابى 2019، لە کاتی هێرشی چەکدارانی داعش له‌ناوچه‌ى كۆڵه‌جۆى زه‌نگ ئاباد، ئاسۆ جه‌لال مه‌سۆى كه‌ ئه‌فسه‌ر بوو له‌هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆى هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى تریدا شه‌هید بوون.

737 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:26:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ