هەواڵ
وه‌زیرى ته‌ندروستى بڕیارێكى نوێ ده‌دات
 ئاڕاستە
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى دیارده‌ی ده‌وام كردن له‌ شوێنی یه‌كتر له‌ناو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌دات.

له‌ نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (ئاڕاسته‌)كه‌وتووه‌ و واژووی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌ هاتووه‌: له‌و شوێنانه‌ ڕۆژانی شه‌ممە پشووه‌ ده‌وام له‌ سه‌عات هه‌شت تا سێ ده‌بێت و له‌و شوێنانه‌ی ڕۆژانی شه‌ممە پشوو نییه‌ ده‌وام له‌ سه‌عات هه‌شت تا دووی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌:دیارده‌ی (تناوب) كه‌سێك له‌ شوێنی كه‌سێكی تر ده‌وام بكات قه‌ده‌غه‌یه‌ ته‌نیا به‌ فه‌رمی له‌كاتی مۆڵه‌ت نه‌بێت.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاندووه‌:‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ پزیشك یان كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كاربكات له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی و پێویسته‌ پزیشكانی پسپۆڕ پابه‌ندی هه‌موو ڕۆژانی ده‌وامی فه‌رمی بن

592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:22:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ