هەواڵ
وەفدێكی ولأتی به‌ریتانیا سه‌ردانی فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی ده‌كات
 ئاڕاستە

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا له‌گه‌ل سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسیان له‌ هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیاكرد كه‌ بكرێته‌وه‌.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی سكرتێری ئەنجومەن و سەرۆك و نوێنەری فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن ، پێشوازیكرد لە كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا.
 لە دیدارەكەدا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا، كورتەیەكی لەبارەی كارە دبلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات باسكرد و ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیای بەریتانی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و هەوڵ دەدەن زیاتری بكەن.
 وتیشی هەوڵێك هەیە بۆ كردنەوەی هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و بڕیارە وەفدێكی ئەو وڵاتە سەردانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بكات. 
ئەوەشی خستەڕوو كە گرنگیی زۆر دەدەن بە پەیوەندی كەلتوری نێوان هەردوو وڵات و بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازن ساڵانە فێستیڤاڵ و پێشانگای شێوەكاری كوردی لە بەریتانیا رێكبخەن.

929 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 2:04:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ