هەواڵ
حكومەتی هەرێم داواكاری هه‌یه‌ له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند
 ئاڕاستە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، رایده‌گه‌یه‌نێت،8 بۆ 9 ملیار دۆلار و لە ئەستۆی حكومەتی بەغدا ماوەتەوە و هەرێمی كوردستانیش لە لای گرنگە ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنرێتەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: ئامانجی سەرەكیمان رێككەوتنە لەگەڵ حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستان بەردەوام باسی لەوەكردووە كە ئامادەیە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی عێراق بكات، بەڵام لە هەمان كاتدا دانوستانەكان پێویستیان بە هەندێك وردەكاریە.
لە بەرنامەیەكی نەوادا وتەبێژی حكومەت ئەوەی ئاشكرا كردوه‌: یەكێك لەو وردەكاریانە پەیوەستە بە موچە و بودجەی هەرێم كە لە 2014 ەوە بۆ 2018 لە لایەن حكومەتی عەبادی بڕدرا كە بڕەكەی دەكاتە 8 بۆ 9 ملیار دۆلار و لە ئەستۆی حكومەتی بەغدا ماوەتەوە و هەرێمی كوردستانیش لە لای گرنگە ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنرێتەوە.
جێگه‌ی باسه‌،ئەو داوایەی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە یاسای بودجەی گشتی عێراقی 2019 بڕی نەوتی هەرێمی بە 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاری كردووە لەبەرامبەردا بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
949 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 1:16:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ