هەواڵ
ئەنجامدەرەكەی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پایته‌خت نەزانراوە
 ئاڕاستە

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە كە ئەمشەو لە ئاسمانی دیمەشقی پایتەختدا دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە كە ئەمشەو لە ئاسمانی دیمەشقی پایتەختدا دەنگی تەقینەوە بیستراوە. دوا بەدوای ئەوەش رایگەیاند كە هێزی بەرگری ئاسمانیی سوپای وڵاتەكەیان لە ئاسمانی دیمەشقدا بەرپەرچی چەند ئامانجێكی دوژمنی داوەتەوە.

پێشتر سوپای ئیسرائیل چەندینجار هێرشی ئاسمانیی و مووشەكی بۆ سەر ئەو ئامانجانە ئەنجامداوە كە بە پێگەی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەكدارەكانی سەر بە تاران وەسفیان دەكات.
جێگه‌ی باسه‌، تا ئێستا سروشتی هێرشەكە و ئەنجامدەرەكەی نەزانراوە.
13983 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 1:15:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ