هەواڵ
حکومەتی هەرێم دوو رۆژ پشوو رادەگەیەنێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ پشوی رەسمی رادەگەیەنرێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە رۆژی 1 و 10ی موحەڕەم دەکرێتە پشووی رەسمی.
بەگوێرەی رۆژمێری عەرەبی بۆ ئەمساڵ رۆژی شەممە 31ی ئاب دەکاتە سەری ساڵی کۆچی و 1ی موحەرەم، بەوبۆنەیەوە لە هەرێم دەکرێتە پشوو.

هاوکات رۆژی دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019 بەبۆنەی رۆژی عاشورا (10ی موحەرەم) لە هەرێم دەکرێتە پشووی رەسمی.
9061 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2019 9:15:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ