هەواڵ
وه‌زیرێك داوا لە هێزە كوردیەكان ده‌كات خۆیان بۆ دوو ڕووداوی گەورە ئاماده‌ بكه‌ن
 ئاڕاستە

وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق و هەرێم و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، ئەنجامدانی سەرژمێری لە ئێستادا بە زەرەری كورد تەواو دەبێت، چونكە ئاوارەیەكی زۆر هێنراوەتە كەركوك.
خالد شوانی، وەزیری پەیوەندیەكانی عێراق و هەرێم و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: پرۆسەی بە عەرەب كردنی شاری كەركوك بەردەوامی هەیە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەكە دەدرێت، ئەم هەنگاوانەش لە ژێر سەرپەرشتی هێزێكی نامۆدا ئەنجام دەدرێن.
راشیگەیاند: هەرچەندە لەئێستادا تەنها كورد دەنگ هەڵدەبڕێت، بەڵام توركمان و عەرەبی ڕەسەنیش لەم دۆخە زەرەرمەند دەبن، بەرنامەی هەمە لایەنە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی كەركوك لەهەموو ڕوویەكەوە هەیە وداواشی لە هێزە كوردیەكان كرد خۆیان بۆ دوو ڕووداوی گەورە لەكەركوك ئامادە بكەن، كە بریتین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و پرۆسەی سەرژمێری.
خالد شوانی كه‌ بۆده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه‌ بە مەترسی دەزانێت كورد خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە نەكات لەو شارە و پێیوایە دەرئەنجامەكانی مەترسیدار دەبێت و دەشڵێت "دەبێت ئەوەی كەركوكیە و لە تۆماری ساڵی 57 دا ناوی تۆماكراوە، ئەوانە لە سەرژمێری ساڵی داهاتوودا تۆمار بكرێن، كورد غەیری ئەمە قەبوڵ نەكات.
وتیشی: ئەنجامدانی سەرژمێری لە ئێستادا بە زەرەری كورد تەواو دەبێت، چونكە ئاوارەیەكی زۆر هێنراوەتە كەركوك، ئەمە زیانی گەورە بە پێكهاتە ڕەسەنەكانی كەركوك دەگەیەنێت.
9635 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2019 2:37:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ