هەواڵ
به‌غدا یه‌ك دینارى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم نه‌ناردووه‌
 ئاڕاستە

ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمى كوردستان نابڕێت"، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "جگه‌ له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، یه‌ك دینارى دیكه‌ بۆ هه‌رێم نه‌نێردراوه‌.

ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان (جه‌مال كۆچه‌ر) له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه‌،به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش داهاتی نه‌وت ره‌وانه‌ نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ چوارچێوه‌ی مادده‌ی 10 ی یاسای بودجه‌ى 2019 یه‌ و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌وماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ حكومه‌تى عێراق جگه‌ له‌ پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ بڕه‌كه‌ى 454 ملیار دیناره‌، یه‌ك دینارى دیكه‌ى بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه‌.

جێگه‌ی باسه‌،به‌پێى یاساى بودجه‌ى 2019، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى عێراق بكات، ئه‌وا له‌ به‌رامبه‌ردا به‌غدا بودجه‌ بۆ هه‌رێم دابین ده‌كات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت.
9233 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2019 2:33:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ